ئێمه‌و دێموكراسی نه‌سرین قاسملوو, و: ناهید حسێنی
2009/1/27

02-11-1387
سه‌باره‌ت به‌به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات‌و هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی تاك‌و كۆمه‌ڵگه، تاك‌و نه‌ته‌وه‌كان ده‌گرێته‌وه.
سه‌ره‌تا دێموكراسی له‌یۆنانی كۆن سه‌ری هه‌ڵدا. له‌زمانی یۆنانیدا"دێمۆس"، به‌واتای خه‌ڵكه‌و "كراتووس"، به‌واتای هێزه، واته خه‌ڵك سالاری. دێموكراسی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه له‌رێگه‌ی خه‌ڵك‌و نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌وكاته به‌دواوه به‌درێژایی سه‌ده‌كان فه‌رامۆش كرا، هه‌تا نزیكه‌ی دووسه‌د ساڵ له‌وه‌به‌ر‌و پاش شۆڕشی مه‌زنی فه‌ڕانسه، رۆشنبیران به‌ره‌به‌ره‌و میلله‌تان هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو تێگه‌یشتن كه به‌ڕێوه‌به‌رانی وڵات، سه‌روه‌ت‌و سامانی وڵات به‌رهه‌م ناهێنن. به‌رهه‌مهێنان‌و گه‌ره‌نتیی سامانی ماددی، رۆحی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ده‌ست زه‌حمه‌تكێشاندایه. هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێ له‌ماف‌و ئازادیی به‌شداربوون له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌یان‌و پێشخستنی، كه‌ڵك وه‌ربگرن. به‌دوای دێموكراسی‌دا گه‌ڕان‌و ورده درده بنیاتیان ده‌نا. تێگه‌یشتن كه به‌بێ جووتیار، كرێكار، رۆشنبیر، هونه‌رمه‌ند‌و نووسه‌ر، هیچ له‌وڵات نامێنێته‌وه‌و به‌بێ زه‌حمه‌تكێشه‌كان هیچ وڵاتێك بوونی نییه.
دوو سه‌ده له‌ته‌مه‌نی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كان بۆ سه‌قامگیركردنی ئازادی‌و په‌ره‌پێدانی دێموكراسی تێده‌په‌ڕێ تا گه‌یشتۆته دۆخی ئێستای. له‌وڵاته ئورووپاییه‌كاندا‌و له‌هه‌ندێ له‌وڵاتانی جیهانی ئه‌مڕۆ، ئازادی‌و دێموكراسی كه‌م‌و زۆر جێگر بووه، به‌ڵام هێشتا كامڵ نییه. هه‌ڵبه‌ت خه‌باتی میلله‌تان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی، مه‌ده‌نی، سیاسی‌و دیكه‌ی ئازادییه‌كان به‌رده‌وامه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هه‌وڵی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانیان ده‌ده‌ن، بووه به‌ئه‌ركێكی نه‌ته‌وایه‌تی. به‌شێكی گرنگی دیكه‌ی دێموكراسی په‌یوه‌ندی به‌مافی ژنه‌وه هه‌یه. له‌وڵاته دێموكراتیكه‌كاندا بایه‌خێكی ئه‌وتۆ نادرێته مافی ژنان‌و هێشتاش به‌وشێوه‌یه‌ی كه شیاوه، گرنگی نه‌دراوه به‌م لایه‌نه كه له‌راستیدا نیوه‌ی دێموكراسییه. بۆ نموونه له‌وڵاتی سوویس كه دێموكراسی له‌وێ تاڕاده‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتووه، هه‌تا چه‌ند ساڵ پێش ئێستا مافی ده‌نگدانیان به‌ژنان نه‌ده‌دا. یان له‌هێندووستان كه وه‌كوو گه‌وره‌ترین وڵاتی دێموكراتێك له‌بواری ئاینییه‌وه دێته هه‌ژمار، مافی ژن پێشێل ده‌كرێت. هه‌نووكه له‌زۆربه‌ی وڵاته دێموكراتیكه‌كاندا له‌به‌رامبه‌ر كاری یه‌كساندا مووچه‌یه‌كی كه‌متر به‌ژنان ده‌درێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆكه ژن ماف‌و مووچه‌ی هه‌یه، ده‌سكه‌وتی خه‌باتی خۆیه‌تی.
خوێنه‌ری به‌ڕێز:
له‌بنه‌ڕه‌تدا یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی دێموكراسی ئازادییه، به‌ڵام هیچ ئازادیێك بێكۆتایی نییه‌و سنوورداره‌و په‌یوه‌ندی به‌ئازادی ئه‌وی دیكه‌و ئه‌وانی دیكه‌وه هه‌یه.
ئه‌و ئازادییه‌ی كه ره‌چاوكردنی ئه‌و سنوورانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، چوارچێوه‌ی دێموكراسی ده‌به‌زێنێ‌و پشێوی ده‌خولقێنێ‌و له‌ئاكامیشدا ده‌گاته تێرۆریزم. وه‌ك ده‌بینین دێموكراسی‌و به‌گشتی مافی مرۆڤ به‌هایێكه كه نه‌ته‌وه‌كان بۆ پێشڤه‌چوون‌و ده‌سته‌به‌ر كردنی، به‌رده‌وام ده‌بێ له‌هه‌وڵ‌و خه‌باتدا بن. ئێستاش ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه كه ئایا ئێمه‌ش ده‌بێ چه‌ندان سه‌ده چاوه‌ڕوان بین هه‌تا بگه‌ینه ئازادی‌و دێموكراسی؟
له‌ئێران، هێشتا دێموكراسی رووناكی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه. هه‌رچه‌ند گه‌لی ئێران خه‌باتێكی زۆریان بۆ كردووه‌و بۆ ئازادی خۆیان خوێنیان داوه‌و خه‌ڵكانێكی زۆر له‌و خه‌باته‌دا ژیانی خۆی داناوه‌و فرمێسكی رشتووه، هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنیش ته‌نیا ئه‌وه نه‌بووه كه رێژیم هێزی سه‌ركووتكه‌ری زیاتری بووه، به‌ڵكوو نه‌خوێنده‌واری، هه‌ژاری‌و رۆژڕه‌شی خه‌ڵكی ئێران رۆڵێكی گرنگی له‌م خه‌باته‌دا گێڕاوه. ئه‌م نه‌خوێنده‌واری‌و بێئاگاییه، ئه‌م دواكه‌وتووییه، بووه‌ته دارده‌ستی رێژیمی ئێران. خه‌ڵكانی بێئاگا‌و نه‌خوێنده‌وار ئاسانتر ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌و به‌سیاسه‌تی چه‌واشه‌كارانه، به‌لاڕێدا ده‌برێن‌و یان بۆ مه‌یدانی شه‌ڕ. له‌وه‌ها سیاسه‌تێكدا، ئاخوونده‌كان پسپۆڕیی ته‌واویان هه‌یه. به‌م هۆیه‌شه‌وه كه‌سانێك كه ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیان به‌ده‌سته‌وه بووه‌و هه‌یه، دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگایان كردۆته دارده‌ستی خۆیان‌و تا ئێستاش ده‌یكه‌ن.
هه‌بوونی خوێنده‌واری‌و ئاگایی، كۆمه‌ڵگه وشیار ده‌كاته‌وه‌و رووناكی ده‌به‌خشێته رۆح‌و گیانی مرۆڤ. دنیای ئه‌مڕۆ نابێ له‌گه‌ڵ دنیای 200 یان 100 یان ته‌نانه‌ت 50 ساڵ له‌وه‌پێشیش به‌راورد بكه‌ین. ئه‌گه‌ر له‌و سه‌رده‌مه دوورانه‌دا هێشتا گه‌لان ئاگاداری مافه‌كانیان نه‌بوون، ئه‌مڕۆكه چیدی پێویست نییه به‌دوای ئه‌و ئاگاییه‌دا بگه‌ڕێن. گه‌لانی ئێران به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وكاته‌دا، خوێنده‌وارییان زیاتره‌و به‌ئاگاترن. هه‌بوونی راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان، هات‌و چۆ بۆ ده‌ره‌وه، په‌یوه‌ندییه جیهانییه‌كانی خێراتر كردۆته‌وه‌و زانیاری زیاتر ده‌خاته به‌رده‌ست كۆمه‌ڵگه. دنیا به‌نیسبه‌ت رابردووه‌وه زۆر گۆڕاوه‌و خه‌باتی ئێمه بۆ دێموكراسی له‌ئێران زۆر ناخایه‌نێت.
ده‌بێ چ بكرێت كاتێكه هێزه سه‌ركووتكه‌ره‌كان، به‌رده‌وامن له‌سه‌ركووتكردن؟
ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ریدا بوه‌ستی‌و به‌رده‌وام بیت له‌خه‌بات دژی نادادپه‌روه‌ری ئه‌وان. هاوكاتی ئه‌و خه‌باته‌ش نابێت خه‌بات دژی نه‌خوێنده‌واریی خه‌ڵك‌و هۆشیار كردنه‌وه‌یان فه‌رامۆش بكرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگی ئه‌و خه‌باته، له‌خه‌بات دژی دوژمنان كه‌متر نییه.
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان هه‌یه كه ژیان‌و مرۆڤایه‌تی بایه‌خی سه‌ره‌كین، ئه‌وكاته ده‌بێ هه‌وڵی بۆ بده‌ین. له‌وكاته‌دا پێویستمان به‌رێكخستن هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش له‌رێی رێكخراوێك یان حزبێك كه هاوبیرمانه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. له‌ئێراندا كه‌م نین ئه‌و رێكخراو و كه‌سایه‌تیه ئازادیخوازانه‌ی كه هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ر كردنی دێموكراسی ده‌ده‌ن. من هه‌ندێ باسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌كه‌م.
ئێستا ده‌زانین كه دێموكراسی به‌مانای ئازادییه جیاوازه‌كانی خه‌ڵكه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش زیاد بكه‌م كه‌دێموكراسی پێویستی به‌رێكخراوه به‌هێزه‌كانه بۆئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتییه‌ك بن بۆكاركردی درووست‌و دێموكراسی. واته مه‌رجی هه‌بوونی دێموكراسی، هه‌بوونی رێژیمێكی دێموكرات، به‌هێز‌و پابه‌ند به‌یاسایه.
هه‌رچه‌ند تێكۆشانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌وڵاتێكی نادێموكراتیكدایه، به‌ڵام هێزێكی دێموكراتیكه. خه‌بات ده‌كات بۆ ئازادی گه‌لی كورد، بۆئه‌وه‌ی گه‌له‌گه‌ی له‌داهاتوودا بتوانێت له‌دۆخێكی دێموكراتیكدا كه‌ڵك له‌ئازادییه‌كانی وه‌ربگرێت. هه‌رچه‌ند له‌ئێراندا ده‌رفه‌تی چالاكیی ئازاد نییه، به‌ڵام به‌نهێنی هه‌م له‌ئێراندا‌و هه‌م له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی خۆیدا هاوكاریی رێكخراوه دێموكراتیكه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات‌و خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دێموكراسی ده‌كات. هه‌رچه‌ند بۆ وه‌ها حیزبێك كه ئه‌ندامانی به‌رده‌وام راوه‌دووده‌نرێن‌و ئه‌مه‌ش به‌شبه‌حاڵی خۆی گرفتێكی زۆر درووست ده‌كات، به‌ڵام به‌دیسیپلین‌و رێك‌و پێكن. دیاره هه‌بوونی دیسیپلین له‌كار‌و چالاكیدا‌و له‌سه‌رده‌می كۆچ‌و شه‌ڕدا‌و له‌دۆخی ناله‌باری دووره‌وڵاتیدا، پێویسته.
له‌بیرمه له‌دوای كۆنگره‌ی پێنجی حیزبی دێموكراته‌وه، ره‌خنه‌یان له(عه‌بدولڕه‌حمان) ده‌گرت كه گوایه شێوازی كاری به‌ره‌و دیكتاتۆری ده‌چوو و په‌یڕه‌ویی دێموكراسی نه‌ده‌كرد. منیش هه‌ستم به‌وه كردبوو كه هه‌ندێ سه‌ختگیر بووه، به‌ڵام له‌خه‌بات دژی دیكتاتۆریدا‌و یان له‌كاتی شه‌ڕدا، به‌ناچار دێموكراسیش ده‌بێ په‌یڕه‌ویی له‌یاساكانی دیسیپلین بكات. دیسیپلین له‌كار‌و چالاكی رۆژانه‌دا هه‌میشه گرینگه. له‌خه‌باتی سیاسیی‌و له‌كاتی شه‌ڕدا ره‌چاونه‌كردنی دیسیپلین، واته بڕیاردان له‌نێوان ژیان‌و مردن‌دا. (عه‌بدولڕه‌حمان)، كه زۆرترین به‌رپرسایه‌تی شه‌ڕی له‌ئه‌ستۆ بوو، نه‌یده‌توانی زیاتر له‌دێموكراسییه‌كی سنووردار به‌ڕێوه‌به‌رێت. نه‌بوونی دیسیپلین، له‌كاتی شه‌ڕدا حیزبی له‌ناوده‌برد‌و ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك‌و وڵات نه‌ده‌بوو.
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان له (عه‌بدولڕه‌حمان) ده‌گرت، ئه‌وه‌یان ره‌چاو نه‌ده‌گرد كه شه‌ڕ پێوه‌ره‌كانی كار‌و خه‌بات ده‌گۆڕێت، له‌شه‌ڕدا ده‌بێ پره‌نسیپه نیزامییه‌كان ره‌چاو بكرێن، به‌بێ دیسیپلین رێگه بۆ سه‌ركه‌وتن خۆش نابێت.
دیسیپلین‌و ده‌روه‌ستیی (عه‌بدولڕه‌حمان)، له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانییه‌وه وه‌كوو دیكتاتۆرییه‌ت مه‌حكووم كرا‌و هه‌رئه‌وه‌ش بوو پاش كۆنگره‌ی هه‌شت له‌حیزب جیا بوونه‌وه. من له‌وكاته‌دا له‌كار‌و جیا بوونه‌وه‌ی ئه‌وان زویر بووم. (عه‌بدولڕه‌حمان)پێی گوتم: نیگه‌ران مه‌به، به‌بێ ئه‌وان كاركردن له‌حیزبدا ئاسانتر ده‌بێت. به‌ڵام من له‌نیگایدا نیگه‌رانیم بینی.
ئه‌مڕۆكه حیزب وه‌كوو ئه‌وسا له‌شه‌ڕدا نییه. رێبه‌ران‌و هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌به‌رپرسانی، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا نین‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین. ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خه‌باتگێڕان ناچار بن وڵاته‌كه‌ی خۆیان جێَبهێڵن، له‌وێ ده‌بێ بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان "خه‌بات"بكه‌ن.
28 ساڵ پێش ئێستا حیزب كه‌وته شه‌ڕێكی چه‌كدارییه‌وه دژی رێژیمی خومه‌ینی‌و حكومه‌تی ئێران به‌هه‌موو هێزیه‌وه ده‌یویست ئه‌م حیزبه له‌ناوبه‌رێت. به‌ڵام حیزب به‌پێوه‌بوو و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌هه‌موو هێزی خۆیه‌وه له‌پشتی بوو و پێگه‌ی حیزب لای خه‌ڵك ئاشكرا‌و پرسیارهه‌ڵنه‌گر بوو. ئه‌مڕۆش له‌خۆڕاگری‌و مانی حیزب‌دا گومان نییه، به‌ڵام له‌دووریی له‌خه‌ڵكی خۆیدا بۆ مانه‌وه‌ی خۆیشی ده‌بێ خه‌بات بكات. خه‌ڵك ئێستاش له‌پشت حیزبی خۆیانن، به‌ڵام هه‌ل‌و مه‌رجه‌كان گۆڕاون‌و به‌وپێیه‌ش شێوازی خه‌باتی حیزب ئاڵوگۆڕی به‌سه‌رداهاتووه‌و پێده‌چێت ئه‌وه بووبێته هۆی درووست بوونی پرسیارگه‌لێك لای خه‌ڵك. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌زانین كه رێژیم به‌رده‌وام هه‌وڵی له‌ناوبردنی حیزب ده‌دات‌و گرفتی بۆ درووست ده‌كات. ئێستاش ئه‌م پرسیاره دێته ئارا كه له‌كام زه‌مان‌و دۆخی خه‌باتدا به‌رپرسایه‌تی‌و له‌هه‌مانكاتدا گرفته‌كانی حیزب زیاتر ده‌بێت. له‌شه‌ڕ دژی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا، یان له‌خه‌باتدا بۆ مانه‌وه‌ی حیزب له‌دۆخی پڕ له‌ئاسته‌نگی دووره وڵاتیدا؟ له‌هه‌ردوو شێوه‌كه‌یدا حیزب دژی مه‌ترسیی له‌ناوچوونی خۆی خه‌باتی ده‌كرد‌و ئه‌و راستییه به‌داخه‌وه وه‌كوو خۆی ده‌رك نه‌كرا‌و جارێكی دیكه جودابوونه‌وه روویدا. پرسیاریان له‌من كرد رام چییه به‌رامبه‌ر ئه‌و جیا بوونه‌وه؟ له‌وه‌ڵامدا گوتم، له‌دۆخی ئێستای حیزب‌دا، له‌دۆخێكدا كه حیزب به‌ره‌وڕووی كۆسپ‌و ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌یه، جیا بوونه‌وه به‌خه‌یانه‌ت ده‌زانم هه‌م به‌حیزب‌و هه‌میش به‌میلله‌تی كورد. هێنده‌ی نه‌خایاند كه تێگه‌یشتم هه‌ندێ له‌براده‌رانم ئازار داوه‌و لێم زویر بوون. ده‌بوایه روونتر مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆم ده‌ربڕیبا‌و لێره‌دا ده‌مهه‌وێ ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه.
وه‌بیرتان دێنمه‌وه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌رله‌نوێ بوونه هۆكاری جیابوونه‌وه له‌حیزبدا، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه پاش كۆنگره‌ی هه‌شت له‌حیزب جودا بوونه‌وه. ئه‌وسا دژی دوكتۆر قاسملوو بوون. پاش تیرۆری (عه‌بدولڕه‌حمان)و سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو حیزب‌و دیسانه‌وه‌ش په‌ره‌نسیپ‌و یاساكانی ناو حیزبیان به‌ڕێوه‌نه‌برد‌و له‌ئاكامیشدا سه‌رله‌نوێ حیزبیان به‌جێهێشت‌و ئێستاش ده‌ڵێن شوێنكه‌وتووی رێبازی قاسملوون. ئێستاش كرده‌وه‌و لێدوانه‌كانیان چۆن لێكده‌درێته‌وه؟
به‌پێی ئه‌زموون، له‌و كاته‌دا كه حیزب له‌شه‌ڕێكی قورس‌دا بوو دژی رێژیمی ئیسلامی، ئه‌و كرده‌وه حیزبی لاواز كرد‌و دوژمنی به‌هێز‌و خۆشحاڵ.
جیا بوونه‌وه، سه‌رله‌نوێ مه‌ترسییه له‌سه‌ر بوونی حیزب‌و ئه‌مه‌ش شتێك نییه گه‌ل قبووڵی بكات. دۆخی ئێستای حیزب له‌گه‌ڵ 28 ساڵ پێش ئێستا به‌ته‌واوی جیاوازه، ئه‌وه‌ش به‌و مانا نییه بوونی حیزب له‌مه‌ترسییه‌كی كه‌متردا بێت. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌وئاڵ‌وگۆڕانه‌وه كه به‌سه‌ر شێوه‌ی خه‌بات له‌حیزبدا هاتووه، ئه‌وانه‌ی كه ناڕازی بوون له‌سیاسه‌ته‌كانی حیزب‌و رۆشتن، دیاره شێوه خه‌باتێكی دیكه‌یان بۆ خۆیان له‌به‌رچاو گرتووه.
كاتێ باسم له‌خه‌یانه‌تی كرده‌وه‌ی جیابوونه‌وه كرد، مه‌به‌ستم ئه‌و كه‌سانه نه‌بوو كه به‌وپه‌ڕی دڵپاكی‌و دڵسۆزییه‌وه ئه‌و بڕیاره‌یان داوه‌و ده‌یانه‌وی به‌و شێوه‌یه خزمه‌ت به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ن. رووی قسه‌ی من له‌و كه‌سانه‌یه كه به‌رپرس‌و تاوانبارن له‌م جیاییه‌دا.
(عه‌بدولڕه‌حمان) ده‌یگوت: هه‌میشه كه‌سانێك هه‌ڵده‌كه‌ون كه شێوه‌ی كاری ئێمه‌یان به‌دڵ نییه. ده‌بێ گوێیان لێ بگرین‌و ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌كانیان به‌جێ بێت، ئه‌ركی ئێمه‌ی به‌رپرس ئه‌وه‌یه هه‌ڵه‌كانمان راست كه‌ینه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌كان بێبنه‌ما بوون، دیسانه‌وه‌ش له‌سه‌رمانه له‌گه‌ڵیان دابنیشین‌و گرفته‌كه تاوتوێ بكه‌ین‌و وه‌ڵامی روون‌و ئاشكرا بده‌ینه‌وه.
ئه‌ندێشه‌و دووربینی (عه‌بدولڕه‌حمان)، كه شیاوی رێبه‌رێكی دێموكراته، به‌داخه‌وه هه‌میشه مه‌به‌سته‌كانی خۆی تاپێكێت.
(عه‌بدولڕه‌حمان)،بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و ئێرانێكی ئازاد خه‌باتی كرد‌و گیانی خۆی له‌پێناودا دانا. به‌درێژایی ساڵه‌كانی خه‌بات، هه‌وڵی ئه‌دا حیزب به‌هێز‌و یه‌كگرتوو بێت. من دڵنیام ئه‌مڕۆكه‌ش ئاواتی (عه‌بدولڕه‌حمان)، ئه‌وه ده‌بوو كه ئه‌ندامانی هه‌ردوولا، ئه‌وانه‌ی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كورد به‌لایانه‌وه گرینگه، سه‌رله‌نوێ زمانێكی هاوبه‌شیان په‌یدا ده‌كرد‌و ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌ی گه‌ل پێی داون، به به‌رپرسیاریه‌تی‌و هێزی هاوبه‌شه‌وه به‌ڕێوه ده‌برد.
كاتێ له‌وه‌ڵامدا گوتم، جیا بوونه‌وه خیانه‌ته، بیرم لای مێژووی ده‌یان ساڵه‌ی خۆم بوو له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و ئه‌و خه‌باته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان كردوومه، له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات‌و خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه‌و هه‌روه‌ها گوته‌كانی (عه‌بدولڕه‌حمان)و به‌ڕاستی ئه‌و هه‌موو بیره‌ش نه‌ده‌كرا له‌وتووێژێكی كورتی رۆژنامه‌وانیدا ده‌رببڕدرێت.
له‌كۆتاییدا به‌پێویستی ده‌زانم وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه بده‌مه‌وه كه به‌من ده‌ڵێن، بۆم نییه سه‌باره‌ت به‌كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران روانگه‌یه‌كم هه‌بێت. حه‌ڤده ساڵم بوو (عه‌بدولڕه‌حمان)م ناسی. له‌و مێژووه به‌ملاوه چاره‌نووسی من له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و هه‌موو گه‌لانی ئێران گرێ درا. چیم له‌ده‌ست هاتبێت بۆ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كه هه‌میشه به‌داكۆكیكاری مافه‌كانی گه‌لی كوردم زانیوه، درێغم نه‌كردوه. هه‌موو ژیانی من به‌كوردستان‌و گه‌لی ئێراته‌وه به‌ستراوه بووه‌و به‌ستراوه‌ش ده‌مێنێته‌وه.
ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاواتیانه من بێده‌نگ بم، نه‌دوێم‌و بیر‌وڕای خۆم ده‌رنه‌بڕم، ده‌توانن ئاوا سه‌باره‌ت به‌رابردووی خۆشیان بدوێن؟
هه‌ربۆیه‌ش تا ئه‌و رۆژه‌ی زیندووم، ئه‌گه‌ر پرسیارم لێبكرێَت، وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه‌و ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كم بۆ گوتن هه‌بێت ده‌یڵێم.
نه‌سرین قاسملوو,
و: ناهید حسێنی