تیرۆری دكتۆر قاسملوو له‌ڕوانگه‌ی ئه‌ندامێكی لاوانی ئه‌نته‌ر‌ناسیۆناله‌وه
2009/1/4

وتووێژێک له‌گه‌ڵ ئاره‌زو حیسامی
شتێک له ئارادانیه بۆ تۆڵه ساندنه‌وه‌ی د. عبدالرحمن قاسملوو، قاسملوو ئاکامی کاره‌که‌ی به‌لاوه گرنگ بوو، وه‌بۆخاتری پاراستنی نهێنی شوێنی ووتوێژه‌که، چاوپۆشیشی له پاراستنی خۆی له لایه‌ن هاورێکانیه‌وه کردبوو، د. قاسملو ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرنگ بوو که به ته‌واوی ئازادبێ وبه‌بێ کۆنترۆڵ هاتووچۆ بکات. ترۆرکردنی شه‌هید د.قاسملو له مێژوی قانونی ووڵاتی ئوتریش‌دا به‌روداوێکی نائاسایی له قه‌ڵه‌م درا. که کۆماری ئوتریش و به‌رپرس و پیاوه سیاسیه‌کانی به تاوانبار ده‌زانرێ. سازدانی هاواربانیخێڵانی.
ئێوه وه‌ک ئه‌ندامێکی رێکخراوی لاوانی ئه‌نته‌ر ناسێوناڵ ده‌کرێ تیشک بخه‌نه سه‌ر تیرۆر کردنی د. عبدالرحمانی قاسملوو تازیاتر خوێنه‌ران له‌م ترۆره ئاشنابن.
ئاره‌زوحیسامی\ تیشك خستنه سه‌ر تێرۆری دوكتۆر قاسملوو وه‌ك ئێمه‌ی قوتابیانی رێبازی دێموکرات، بچووكترین كار ده‌بێت له ڕێگه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێمه دا بیكه‌ین. بێ گومان لاوانی كورد ده‌بێت هیچ فه‌رق و جیاوازیه‌ك له نێوان شه‌هیده‌كانی میلله‌تی كورد دا دانه‌نێن، چوونكه هه‌ر شه‌هیدێك بۆ خۆی مایه‌ی شانازیه بۆ گه‌ل و نیشتمان. ئێمه هه‌ره‌وه‌ها به سه‌دان و هه‌زاران لاوی كوردمان هه‌یه كه له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دا چه‌كی شانازی پێشمه‌رگه‌یان له شان كردووه‌و ژماره‌یه‌كیان شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان ئێستا‌كه‌ش له سه‌نگه‌ری خه‌بات دان. جا ئێمه‌یه‌ك كه درێژه‌ده‌ری ڕێگای ئه‌و سه‌ركردانه‌ین ده‌بێت بۆ وه‌دی هاتنی ئامانجه‌كانیان بێ ده‌نگ نه‌مێنینه‌وه‌و ده‌نگی سه‌ركرده‌كانمان كه له سه‌ر حه‌قخوازانه‌ی مافه ڕه‌واكانیان بێ ده‌نگ كراون و به كرده‌وه‌ی تێرۆریستانه له وڵاتانی ئازادی خواز تێرۆر كراون به ده‌نگی كه‌سایه‌تیه یان وڵاتانی ئاشتی خواز بگه‌یه‌نین و ته‌نیا باسی یه‌ك سه‌ركرده‌وه دووان نه‌بێت، به‌ڵكو باسی پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده‌ی حیزب، یان منداڵێكی سه‌ر لانكه بكه‌ین كه به كرده‌وه‌ی تێرۆریستانه ئه‌وڕۆ له ژیان دا نین .
باشه له کاتێکدا کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ح. د. ک. ا متمانه‌ی به رژێمی ئاخوندی نه بوو ، چۆن بو ئه‌و ووتوێژه رێکخرا؟
ئاره‌زوحیسامی\ ئه‌م وت‌و وێژه له كاتێك دا سه‌رچاوه‌ی گرت كه ئێران له شه‌ڕی ئێران و ئێراق دا شكه‌ستی خوارد، بۆیه ڕابه‌ڕانی حیزبی دێموکرات كاتێك ده‌سته ڵات دارانی ئێران داوای ئه‌م وت‌و وێژه‌یان كرد، بێ پێدا چوونه‌وه ئامادگی خۆیان ده‌ربڕی بۆ به‌شدریان له وتووێژه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها پاش وتوێژی مانگی مارس کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بریار ده‌دات له بری د. قاسملۆ ،جێگره‌که‌ی واته د. سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی بۆ ڤێن بنێرێ، وه د. قاسملۆش به‌م بریاره رازی ده‌بێ وشه‌ره‌فکه‌ندی له به‌غدا را به‌ره‌و پاریس وه‌رێ ده‌که‌وێ، به‌ڵام نوێنه‌رانی رژێم له وتوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆ ده‌پارێزن،ئه‌وان ته‌نها له‌گه‌ڵ قاسمولو ده‌یانه‌وێ وتوێژ بکه‌ن، سه‌حراودی ئه‌و وتوێژه وه‌لاوه ده‌نێ. بۆیه سه‌ر کۆمار ره‌فسنجانی هه‌وڵێکی دیکه ده‌دا بۆئه‌وه‌ی دکتور قاسم لو بۆ وت‌و ێژێکی دیکه وه‌گه‌ر بخات،چونکه هه‌ده‌فیان ترۆر کردنی قاسملۆ بوو،بۆ ئه‌و وتوێژه‌ش ڤێه‌ن ده‌ستنیسان ده‌کرێ، ئێمه لێره‌دا ده‌بێت چه‌ند شتێك له به‌ر چاو بگرین، یه‌كیان مێژووی خوێناوی میله‌ته‌كه‌مانه، كه چه‌ندین ساڵه له ژێر زوڵم و سته‌می ناحه‌زان دا ده‌ژین و به سه‌دان و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌و نیشتمانه‌مان له پێناو ساندنی مافه ڕه‌واكانی گه‌له كه‌مان دا گیانی به‌خت كردووه. دوكتۆر قاسملوی نه‌مر مامۆستایه‌كی موده‌رن بوو له بواری دێمۆكراسی دا، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه كه‌سێكی وه‌ك دوكتۆر قاسملو كه ته‌واو ژیانی له پێناو دێمۆكراسی دا به‌خت كرد، دیالۆگ بۆ ی شتێكی ئاسایی بوو، كه بێته هۆی چاره‌نووسێكی بێ گێره‌و كێشه بۆ میله‌ته‌كه‌ی. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ بۆ هه‌موو جیهانیان كه میله‌تی كورد بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی له ئه‌وه‌ڵ مه‌رحه‌له دا له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه یان بڵێن ئاسانترین شێوه سۆراغ ده‌كات. به‌ڵام ڕژیمی ئاخوندی ئێران له درێژایی ته‌مه‌نی دیكتاتۆری خۆی دا بۆ نوێكاری هیچ هه‌وڵ و ته‌قالایه‌كی نه‌داوه و به سیستمی كۆنه‌په‌ره‌ستیانه‌ی خۆی درێژ‌ه به ڕه‌وشه ناشیرینه‌كانی خۆی ده‌دات، که‌وابو کۆمیته‌ی ناوه‌ندی منیش ده‌ڵێم هیچ متمانه‌یه‌کی به‌رژێم نه‌بوه به‌ڵام لای که‌سیش جێگای گومان نه‌بووه که له م ووڵاته‌دا ده‌ستی ترۆر زاڵبێ وه‌ئه‌م ترۆره‌ش کارێکی چاوه‌روان نه‌کراو بووه، بۆیه حیزب ئاماده‌بووه بۆ ووتوێژ.
کاتێک که ئێرانیه‌کان کورده‌کان قایل ده‌که‌ن یان پێیان ده‌ڵێن که‌جیا له به‌شدارانی ووتوێژ که‌سی تر بۆ‌ی نیه ئاگادار بێ، ئه‌مه هیچ گومانێکی لای رێبه‌رانی ح. د . ک.ا دروست نه‌کرد؟
ئاره‌زوحیسامی\ ئه‌گه‌ر باس له گومان بكه‌ین، هه‌موو چه‌شنه كرده‌وه‌یه‌كی ڕژیمی ئێران شك و گومانی تێدایه، به‌ڵام ئه‌وان کاتێک کورد یان قانع کردکه که‌سانی تر ئاگایان له و وتوێژه‌نه‌بێ چونکه قاسملۆ ئاکامی کاره‌که‌ی به‌لاوه گرنگ بوو وه بۆ خاتری پاراستنی نهێنی شوێنی وتووێژه‌که چاوپۆشیشی له پاراستنی خۆی له لایه‌ن هاورێکانیه‌وه ده‌کات.به‌ڵام ده‌بو ئه‌وه‌ش له بیر نه‌کرابایه که له ساڵی1979 به‌عسیه‌کان له ڤیه‌ن هه‌وڵی دوکرده‌وه‌ی ترۆرستیان دابوو..
من شه‌خسه‌ن بۆ خۆم كه له نێو حیزبێكی گه‌وره‌ی دێمۆكرات دا چاوم هه‌ڵێناوه‌و ئێتاش به تاواو وجوودمه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌م له ئه‌ركه‌كانی خۆم سه‌رپێچی نه‌كه‌م و وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌و حیزبه، تا ئه‌و رۆژه ماوم، شتێكی زۆر باشم بۆ ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش جینایه‌تی ڕژیمی ئێرانه، كه بۆ‌ی فه‌رق ناكات له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه بێت، له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك یان له هه‌ر كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا بێت، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بێت به جێگه‌ی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت. جا لێره‌ش دا فه‌رقی نه‌ده‌كرد ئه‌گه‌ر ته‌نیا شه‌هیدی نه‌مر عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملو بێت، یان 10 كه‌سی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ بوایه‌ت، چوونكه ئه‌و ڕژیمه هه‌میشه بۆ چه‌واشه‌كاری و تێرۆر و جینایه‌ت پلانی جوار و جۆر (به‌رنامه‌ی جۆرا و جۆر) داده‌ڕیژێت بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی خۆی بگات. له هه‌مان كاتا ئێمه كوردستانیه‌كان ته‌جروبه‌ی زۆرمان هه‌یه له ڕژیمی دیكاتۆر و ده‌سه‌ڵات داری ئێران و هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه كه كوردستانیان به سه‌ر دا دابه‌ش كراوه، كه بۆ ئه‌وان فه‌رق ناكات منداڵێكی كورد كه له ناو لانكه دایه تێرۆر بكه‌ن، یان گه‌وره یاوێكی وه‌ك قاسملوی نه‌مر. چوونكه ئه‌وان ده‌زانن قاسملو مامۆستایه‌كی بلیمه‌ت بوو كه ئامۆژگاریه‌كانی بووته لایه لایه بۆ مناڵانی ناو لانكه له كوردوستان. بێ گۆمان له ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه ئه‌توانم بڵێم كه ئه‌و داوایه گۆمانی لای ح.د.ک.ا ده‌بێت درووست كردبێت، به‌ڵام چوونكه دانیشتنه‌كه له وڵاتێكی ئازادی خوازی وه‌ك وڵاتی ئۆتریش بووه، چاوه‌ڕوانی كرده‌وه‌یه‌كی ئاوا تێرۆریستانه نه‌ده‌كرا كه له‌وێ ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و هۆکارانه چی بوون یان چی وای له د . قاسملۆ کرد که پاراستنی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه نه‌ده‌ویست.
ئاره‌زوحیسامی \د.قاسم لۆ ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرنگ بو که به‌ته‌واوی ئازادبێ و بتوانێ به‌بێ کۆنترۆڵ هاتو چۆبکات. وه کورده‌کانی ڤیه‌ن هه‌وڵیان دا تا ئه‌و جێگایه بۆیان بکرێ پارێزگاری له قاسملۆ بکه‌ن وه له شوێنانی دیکه به‌رده‌وام لای قاسملو بوون.
لێره‌دا خاتره‌یه‌كی یه‌كێك له هاوڕیانم دێته بیر، كه له جه‌ند حه‌وتووی ڕابووردوو دا بۆ‌ی باس كردم. ماوه‌یه‌ك پێش تێرۆری كاك دۆكتۆر قاسملو، له یه‌كێك له سه‌فه‌ره‌كانی دا بۆ نوڵاتی سوێد دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی ته‌شكیلاتی بۆ نان خواردن جه‌ند كه‌سێك له گه‌ڵ كاك دوكتۆر ده‌چن بۆ نان خواردن له ش‌ری ستۆكهۆلم پایته‌ختی وڵاتی سوێد. پاش نان خواردن هاورێكه‌ی من ده‌چێته ده‌ره‌وه كارێكی ده‌بێت ده‌بێت جێ به جێ بكات، كاتێك كه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ مه‌تعه‌مه‌كه ده‌بینێت كاك دوكتۆر قاسملو به ته‌نیا خۆی كافشینه‌كه‌ی له سه‌ر شانی دایه‌و ده‌ی‌هه‌وێ له شه‌قامێك بپه‌ڕێته‌وه. هاوڕیكه‌م له‌وێ دا زۆر تۆره ده‌بێت ده‌ڵێ: كاك دوكتۆر ئه‌وه بۆ كوێ به تاك و ته‌نیا؟ كاك دوكتۆر له وه‌ڵام ده‌ڵێ: وه‌ڵا كه‌مێك حه‌زم له‌وه بوو ێمه ده‌ر و پیاسه‌یه‌ك لێ بده‌م و هه‌ویه‌كی ئازاد بخۆم. هاوڕێكه‌م ده‌ڵێ: ئاخر كاك دوكتۆر تۆ ده‌زانی مه‌ترسی گیانیت هه‌یه لێره‌دا، له‌حزه به له‌حزه ڕژیم به دواتا ده‌گه‌ڕی؟ كاك دوكتۆر ده‌ڵێ: من و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده‌ی حیزب هه‌یچ فه‌رقمان نیه. ئه‌و له ناو گووله‌بارانی ڕژیمه له ناوچه، منیش خۆ گیانم له گیانی پێسمه‌رگه‌یه‌ك زیاتر نیه. ئه‌وه مه‌ترسیه‌كه هه‌ر له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیم تا ئه‌وڕۆكه هه‌ر له پێشم بووه. كاك دوكتۆر قاسملو حه‌زی نه‌ده‌كرد نیگابانی هه‌بێت، چوونكه حه‌زی ئه‌كرد وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی له ناو پێشمه‌رگه‌كان و هاوسه‌گه‌ره‌كانی دا هه‌ڵو كه‌وت بكات. من بۆ خۆم زۆر مناڵ بووم كاتێك كاك دكوتۆرم بۆ یه‌كه‌م جار دیت وابزانم هاوینی 1986 بوو له كانی مێو نزیك قه‌ڵادزێ. نه‌مده‌زانی به‌ڕیزیان سكرتێری حیزبه، ڕۆژێكیان له گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له نیگابانه‌كانی هاتن بۆ كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و كات ئێمه ماڵمان ڕوو به‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو. له بیرمه دایك پێی وتێم ئارێ گیان ئه‌وه كاك دوكتۆر و نیگابانه‌كانیه‌تی. هیچ هه‌ستم پێ نه‌كرد كه به‌ڕێزیان سه‌ركره‌دیه‌كه له‌وێ دا، چوونكه زۆر وه‌ك هاوڕێ بوو له گه‌ڵ نیگابانه‌كانی تا وه‌ك زۆر سه‌ركرده‌ی دیكه كه خۆیان له نیگابانه‌كان جودا ده‌كه‌نه‌وه. لێره‌دا بۆمان ده‌ره‌كه‌وێت قاسملو مرۆڤێكی ئاسایی بوو، به‌ڵام ساحیبی سه‌دان خسووسیاتی باش و سادقانه بوو كه بۆ سه‌ركه‌وتنی میله‌تێك به كاریانی ده‌هێنا.
فه‌رمانی گرتنی بزورگییان له‌رۆژی 15 ی پوشپه‌ری 1989 درا، به‌ڵام له‌رۆژی دواتر به‌تاڵ کرا بۆ؟
ئاره‌زوحیسامی \ئه‌مه‌یان له مێژوی قانونی ووڵاتی ئوتریش دا به رووداوێکی نائاسایی له‌قه‌ڵه‌م درا که کۆماری ئوتریش و به‌رپرس و پیاوه سیاسیه‌کانی به‌تاوانبار ده‌زانرێ.
لێره‌دا ده‌وڵه‌تی ئۆتریش كه یه‌كێك له وڵاتانی ئۆروپاییه‌و بۆ مافی مرۆڤ و وه‌ك وڵاتێكی ئازادی خواز له باشووری ئۆروپا دا قه‌راری گرتووه، جێگه‌ی داخه كه‌سایه‌تیه به‌ناو بانگه‌كان كه بۆ مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆی مافی مرۆڤ پێشێل بكات و ده‌شت له نوێ ده‌ستی تێرۆریستانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بنێت و خۆی له گه‌ڵ تێرۆسریتێك دا هێنێته ترازوویه‌ك. جێگه‌ی داخه. بێ گۆمان لێره‌دا شتێكی زۆر ڕوون و ئاشكرا دێته گۆڕ كه له دیارده‌ی هه‌موومانه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی یه‌كێكه. ئێران به هۆی ئه‌وه كه ساحیبی زێڕی ژێر زه‌ویه، زۆربه‌ی وڵاتانی ئۆرۆپایی وابه‌سته‌ن به ئێرانه‌وه. بێ گۆمان لێره‌دا وه‌زعی ئێقتسادی دێته گۆڕ، كه هه‌روه‌ك دوای تێرۆری شه‌ید سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی ڕژیمی ئێران ئه‌و سیستمه‌ی به كار هێنا له به‌رانبه‌ر دادگای قه‌زایی ئاڵمان دا بۆ ئه‌وه‌ی تێرۆریسته‌كانی دادگایی نه‌كات و وه‌ك وڵاتی ئۆتریش بۆ ئێرانیان بنێرێته‌وه، به‌ڵام به خۆشیه‌وه وڵاتی ئاڵمان وه‌ك تاكه وڵاتێك له سه‌رده‌می موده‌رنی ئه‌وڕۆ‌ی دونیا دا چاوپۆشی له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆی كرد و بۆ هه‌میشه ڕسوای و تێرۆریست په‌روه‌ری جمهوری ئێسلامی ئێرانی به گوێی ئازادی خوازانی جیهان گه‌یاند.
حکومه‌تی ئوتریش بۆ ئاماده بوو رفتاری جینایه‌تکارانه‌ی ئێران له‌ووڵاته‌که‌ی خۆیدا قبوڵ بکات؟
ئاره‌زوحیسامی \ لێره‌ا شتێكی دیكه‌م دێته یاد. ڕیپۆرتاژێك له سه‌ر تێرۆری سه‌ركرده‌ی كورده‌كان و هه‌روه‌ها كورده‌كانی نیشته جێی وڵاتانی ئۆروپایی له وڵاتی سوێد له یه‌كێك له كاناڵه سوێدیه‌كان دا نیشان درا پێش 2 ساڵ له‌مه‌و به‌ر. له‌و ڕێپۆرتاژه‌دا باس له شه‌هید بوونی دوكتۆر قاسملو و هه‌روه‌ها دوكتۆر سادق سه‌ره‌فكه‌ندی كرا. سێپۆ كه پۆلیسی مه‌خمفی وڵاتی سوێده، ئاشكرای كرد پاش سه‌هید بوونی هه‌ردوو‌ك سه‌ركرده كه به‌رنامه‌ی جمهوری ئێسلامی ئێران ئه‌وه بوو له وڵاتی سوێد جه‌نایه‌تاكانی خۆی به‌ڕیوه به‌رێت. به‌ڵام سێپۆ په‌یوه‌ندی به تێرۆریسته‌كانه‌وه ده‌گرێت و ده‌ڵێ: بۆتان نیه له وڵاتی سوێد ئه‌و كرده‌وه به‌ڕیوه به‌رن، به‌ڵام ئه‌توانن له وڵاتانی دیكه بیكه‌ن. ئێستاش ئاشكرا نه‌بوو بۆ سێپۆ ئیزنی به تێرۆریستان نه‌دا له سوێد ئه‌و كرده‌وه ئه‌نجام بێده‌ن. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئۆتریش هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ كرد، ڕازی بوونی بۆ ئه‌نجام دانی كارێكی ئاوا، ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر وه‌زعه بازرگانی وڵاته‌كه‌ی. میله‌تی كورد چوونكه میله‌تێكی گێر ده‌شت بووه له میژوویه‌كی دوور و درێژی خۆی دا، به داخه‌وه وڵاتانی ئۆروپایی و ئاشتی و ئازادی خواز و ئینسان دۆست وه‌پشت گوێ ده‌خات و به‌رژه‌وه‌ندی ئێقتسادی یان بڵێین ئابووری خۆی وه‌به‌ر چاو ده‌گرێت.
بۆ له تۆڵه ستاندنه‌وه شتێک له ئارادا نه‌بوو؟
ئاره‌زوحیسامی\ ده‌مه‌وێ بڵێم شتێک له تۆڵه ساندنه‌وه به‌گشتی له ئارادانیه وبه‌رچاو ناکه‌وێ و وه‌زعی داموده‌زگاکانی ئوتریش ئارام و بێ ئاڵ‌و گۆرو ئاسایین. وه‌گه‌ر باس له تۆڵه!!! ئه‌گه‌ر به تۆڵه بێت، ئێمه ته‌نیا ساحیبی شه‌هیدانی وه‌ك قاسملو و شه‌ره‌فكه‌ندی نین. مێژووی ئێمه زۆر خوێناویه، له‌وانه‌یه وه‌ك شه‌هیدی نه‌مر دوكتۆر قاسملو ده‌یگوت: (كاروانی شه‌هیدانی ئێمه زۆر درێژ‌ه،له‌وانه‌یه درێژتریـش بێت). ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ تۆڵه بستێنین، ئه‌وا ده‌بێت بڕۆین مێژو بخوێنینه‌وه و له هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كوردستانی گه‌وره دا به دوای ئێسك‌و پرۆسكی منداڵانی كوردستان دا بگه‌ڕیین، یان ده‌بێت بڕۆین شا‌خ و به‌رد و مه‌زراكان به وردی چاو لێ بكه‌ین بزانین به خوێنی كام رۆڵه‌ی ئه‌م كوردستانه پان و به‌رینه ئاو دراوه. ئێستا تۆڵه‌ی دوكتۆر قاسملو له كێ بستێنیه‌وه؟ ئه‌و‌انه‌ی كه ده‌ستوری تێرۆری دوكتۆریان دا ئێستا هه‌موو له مه‌قامی باڵای ئه‌و ڕژیمه دا ئه‌ركیان به ده‌سته. منێكی كورد هه‌تا قایم مه‌قامی شا‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نیه له ناو مه‌جلیسی شۆرایی ئێسلامی ئێران دا ده‌نگی شا‌ره‌كانی كوردستان دا به گوێی ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌و ڕژیمه بگه‌یه‌نێت، ئێستا چۆن منێكه پشمه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبه‌م له كوێوه ده‌توانم واردی دام‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی بم و تۆڵه‌ی خۆم بستێنمه‌وه؟ ئه‌ڵبه‌ت تۆڵه له مێژووی ئێمه‌ی كورد دا بایه‌خێكی وای پێ نه‌دراوه، به‌ڵكو ئێمه‌ی كورد زیاتر هه‌وڵمان داوه وه‌ك سه‌ركرده‌كانم دوكتۆر قاسملو له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه هه‌ڵوێسته‌كانمنان بگرین بۆ چاره‌سه‌ری موشكیله‌كانمان.
ئێمه ساحیبی مێژوویه‌كی خوێناوین وه‌ك میله‌تێكی كورد، تۆڵه ساندنه‌وه‌ی ئێمه له مێژووی جه‌ندین ساڵه‌ی گه‌له به‌شخوراوه‌كه‌مان دا سه‌لماندوویه‌تی كه ته‌نیا شێوه‌ی تۆڵه‌ی ئێمه كاتێكه، كه درێژ‌ه به خه‌بات و تێكۆشان و ئامانجه‌كانی ڕێبه‌ره‌كانمان ده‌ده‌ین، بۆیه ئه‌م ڕه‌وشته نه‌ته‌وه‌یه‌ی ئێمه ڕۆژ به ڕۆژ دوژمنانمنان زیاتر و زیاتر ڕق‌و كینه‌یان سه‌باره‌ت به كورد له دڵ دا دروست ده‌كات.
***پێتان وایه به‌تازه‌کردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی ئێران ئوتریش ترۆر کردنی د.قاسملۆ هۆکارێک بوبێت؟
ئاره‌زوحیسامی \لێره‌ش دا
هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد ده‌گه‌ڕێته‌وه بواری ئابووری مابه‌ین ئه‌و دوو وڵاته. بێ گومان بواری ئابوری هۆكاركی سه‌ره‌كی له تێرۆری بێ چاره‌نووسی دوكتۆر قاسملو دا هه‌بووه، كه بێده‌نگی لێكرا .