خوشکه‌که‌م چۆن له‌ناو چوو, سه‌ردار پشده‌ری
2009/1/4

نه‌ته‌وه‌که‌م وه‌ک خێزانێکی بێ سه‌روه‌ر، سه‌ری لێشێواوه‌و رۆژانه کاره‌سات به‌دوای کاره‌سات له‌ناو ماڵی کورده‌واری رووده‌دات و ره‌شپۆشی کورد روو له زیاد بوون ده‌کات، وا کاره‌ساتی دڵته‌زێن ئێمه‌شی گرته‌وه‌و خوشکه‌که‌م به کاره‌ساتێکی نادیار له ناو چوو.
خوشکه‌که‌ی من که ناوی (ناسک ئه‌حمه‌د رۆسته‌مه) ته‌مه‌نی 46 ساڵه، خاوه‌نی کورێک و سێ کچه، کوڕه گه‌وره‌که‌ی ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌و کچه بچوکه‌که‌شی ته‌مه‌نی 16 ساڵه.
زاوایه‌که‌م که خه‌ڵکی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغه‌و پێشتر له سله‌یمانی دانیشتوه‌و به وه‌ستا غێدانی ته‌نه‌که‌چی ناسراوه، پێش دروستکردنی خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێمه له ناوه‌راستی حه‌فتاکان هه‌واڵێکی پێشمه‌رگه‌ی خۆی ده‌کوژێ، ده‌ربه‌ده‌ری من ده‌بێته هۆی نزیک بوونه‌وه‌ی وه‌ستا غێدان و خوشکه‌که‌م و له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا ژیانی هاوسه‌ری پێک ده‌هێنن، وه‌ستا غێدان بۆ زیاتر نزیک بوونه‌وه له ئێمه، به‌بێ پرسی من کچی ئامۆزایه‌کی خۆی بۆ کوڕه‌که‌ی ده‌هێنێت و کچێکی تریش له هه‌مان ئامۆزای ده‌خوازێ بۆ برایه‌کی من، دوای دوو ساڵ کێشه‌ی خێزانی دروست ده‌بێت و به‌بێ گوێ را‌گرتن بۆ من، هه‌ردووک کچه‌که ته‌ڵاق ده‌رێن که یه‌کێکیان کوڕێکی هه‌بوو و ئه‌وی تریان دوو کچ، لێره‌وه کێشه‌ی خێزانی دروست بوو له نێوان خوشکه‌که‌ی من و خزمه‌کانی وه‌ستا غێدان.
ده‌ردی حیزبایه‌تی هه‌موو خێزانێکی له یه‌کتر دوور خستۆته‌وه‌و گه‌وره‌و بچوکی له‌ناو بردوه، وه‌ستا غێدان و خوشکه‌که‌شم چوبوونه ناو رێکخراوی یه‌کیه‌تی نیشتمانیه‌وه، ئه‌وه‌ش بوبوو به هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ردوکیان وه‌ک پێویست پرس‌و ڕا به‌من نه‌که‌ن و توشی دڵگرانی و ململانه‌ی خزمایه‌تی ببن.
وه‌ستا غێدان به‌بێ ئاگادار کردنی من، سێ حه‌فته پێش ئێستا داوا له خوشکه‌که‌م ده‌کات که بگه‌رێنه‌وه بۆ کوردستان و له‌وێ بمێننه‌وه، وه‌ستا غێدان بۆ خۆی خاوه‌نی هیج ده‌ستمایه‌یه‌ک نه‌بوو، هه‌موو شتێک به ناوی خوشکه‌که‌مه‌وه بوو، له له‌نده‌ن دوو خانویان هه‌یه‌و له سله‌یمانیش خانویان هه‌یه، خوشکه‌که‌م له‌و سێ حه‌فته‌یه‌دا له سله‌یمانی دوکان بۆ وه‌ستا غێدان ده‌کڕێ و ماڵه‌که‌ی سله‌یمانیان ئاوه‌دان ده‌که‌نه‌وه.
وه‌ستا غێدان ده‌ڵێ: پێش سه‌عاتێک سێ وه‌ستاو کرێکاری خزممان له‌ماڵه‌وه ئیشیان ده‌کرد، من و خوشکت و کچه بچوکه‌که‌ش له‌خواره‌وه دانیشتبوین و خه‌ریکی ئاماده‌کردنی نانی به‌یانی بووین، خوشکت وتی ئه‌رۆمه ژوره‌که‌ی سه‌ره‌وه، منیش وتم باشه منیش ده‌رۆم نانی بازار ده‌هێنم، که له بازار گه‌رامه‌وه ناسکه‌ی خوشکت نه‌هاتبۆ خواره‌وه‌و منیش چووم بۆ سه‌ره‌وه تاکو بزانم بۆ نه‌هاتۆته خواره‌وه، که ده‌بینم به پشتێندی ئه‌و نیوه رۆبی خه‌وتنه خۆی، به په‌نجه‌ره‌که‌وه هه‌ڵواسراوه‌و نوسکه نوسکی دێت، منیش لێم کرده‌وه‌و هێنامه خواره‌وه‌و ته‌له‌فۆنم بۆ ته‌کسی کرد بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نمه خه‌سته‌خانه، ئێستا نه‌مردبوو و سوا‌ری ته‌کسیه‌که‌مان کرد، وه‌ستا غێدان ده‌ڵێ له به‌ختی خوشکت ته‌کسیه‌که له‌کار وه‌ستاو ئیشی نه‌کرد، ته‌له‌فۆنم بۆ خزمێکی تر کرد، خزمه‌که هات و بردمان بۆ خه‌سته‌خانه‌و له‌وێ ته‌واو بوو.
داستانه‌که‌ی وه‌ستا غێدان به مێشکی من داناچێت، ئه‌وه‌ی جێگای پرسیار و سه‌رنجی منه ئه‌مانه‌ن:
1 – پۆلیس وه‌ستا غێدانی بانگ کردوه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و دوای سه‌عاتێک به‌ره‌ڵای کردوه ؟؟؟ !!!!.
2 – ئه‌و سێ کرێکاره‌ی خزمی کێ بوون ؟؟؟؟؟.
3 – هه‌موو لایه‌ک ئه‌وه ده‌زانین که پشتێندی رۆبی خه‌وتن بۆ خه‌ڵک خنکاندن ده‌بێت، به‌ڵام بۆ خۆ هه‌ڵواسین به‌کار نایه‌ت چونکه کورته‌و توانای راگرتنی مرۆڤی نیه.
4 – ده‌ڵێن چه‌نه‌گه‌ی به پشتێنده‌که بریندار بووه، نازانم چۆن ئه‌و پشتێنده نه‌رم و نۆڵه چه‌نه‌گه بریندار ده‌کات ؟؟؟؟.
5 – ئه‌و ته‌کسیه کێ بووه‌و بۆ له به‌ر ده‌رگا له‌کار که‌وت بۆ ئه‌وه‌ی دوا بکه‌وێت له بردنی بۆ نه‌خۆشخانه ؟؟؟؟؟؟؟.
6 – هه‌موومان ده‌زانین په‌نجه‌ره بۆ خه‌ڵک به‌ستنه‌وه ده‌بێت به‌ڵام بۆ خۆ هه‌ڵواسین نابێ.
7 - چۆن به‌بێ هیچ کێشه‌یه‌ک خوشکه‌که‌م ده‌رواته سه‌ره‌وه‌و پشتێندی رۆبه‌که ده‌خاته ملی خۆی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟ شێتیش کاری وا ناکات.
8 – له کاتێکدا که من و وه‌ستا غێدان هیچ کێشه‌یه‌کمان نه‌بووه، هۆیه‌که‌ی چیه که وه‌ستا غێدان ته‌له‌فۆنی بۆ من نه‌کردو بڵێ شتێکی ئاوا رووی داوه ؟؟؟؟؟، دوای ئه‌وه‌ی که به ئافرتێکی خزمیم گوت هۆیه‌که‌ی چیه تاکو ئێستا وه‌ستا غێدان ته‌له‌فۆنی بۆ نه‌کردوم، ئه‌مجار دوای دوو رۆژ ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌کات و داستانکه‌م بۆ باس ده‌کات.
هه‌ڵوێست و بۆچوونی خۆم:
وه‌ک ماف ناس و ماف په‌رستێک، هه‌رشتێک به‌چاوی خۆم نه‌یبینم ناتوانم له خۆمه‌وه که‌س تاوانبار بکه‌م، به‌ڵام پرسیار و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان کۆمه‌ڵێک پرسیار‌و بۆچوون ده‌هێننه ئاراوه:
1 – شک ده‌که‌م شه‌ر له نێوان وه‌ستا غێدان و خوشکه‌که‌م دا رویدابێ و خوشکه‌که‌می پاڵ پێوه‌نابێ که خۆی بخنکێنێ.
2 – وه‌ستا غێدان بیخنکاندبێ بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سامانی خوشکه‌که‌م و خۆ ئاشت کردنه‌وه له‌گه‌ڵ خزمه‌کانی خۆی.
3 – خزمه‌کانی وه‌ستا غێدان بیان خنکاندبێ به تایبه‌تی برایه‌که‌ی وه‌ستا غێدان (ئه‌حمه‌د) که ساڵێک پێش ئێستا له‌به‌ر ده‌م کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له خوشکه‌که‌م کردبوو و ووتبووی که خۆشم نه‌ت کوژم به ترۆرستێک به کوشتت ئه‌ده‌م، وه‌ستا غێدان خۆی له براکه‌ی توڕه کردبوو.
4 – ده‌ستێکی سیاسی له کوشتنی خوشکه‌که‌م دا هه‌بێ بۆ ئاژاوه نانه‌وه‌و شکاندن و به‌دناو کردنی من، چونکه له ساڵی 1992 ش له‌کاتێکدا که له‌گه‌ڵ کۆمپانیای نه‌وته‌که‌دا گه‌رامه‌وه کوردستان ئافراتێکی ئامۆزای منیان به روداوێکی نادیار کوشت بۆ ناو خراپکردن و په‌یدا کردنی گێچه‌ڵ بۆ من له‌و کاته‌دا.
لێره‌وه وه‌ک نامه‌یه‌کی کراوه بانگه‌واز له پۆلیسی سله‌یمانی ده‌که‌م و ده‌ڵێم من وه‌ک مافناسێک و ماف په‌روه‌رێک باوه‌ڕم به سیسته‌می پۆلیس و یاسا هه‌یه‌و ئاماده‌ی هه‌موو هاوکاریه‌کتانم بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می پۆلیسی، ئه‌وش وام لێده‌کات که ره‌خنه له‌و لێکۆڵینه‌وه‌تان بگرم که کردوتانه له‌و روداوه‌و به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی لاوازی ده‌زانم و پێی رازی نیم، پۆلیسی به‌ریتانیا له‌و روداوه ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌و کار نه‌کردنتان به‌شێوه‌یه‌کی پۆلیسی و یاسایی ده‌بێته هۆی نیشاندانی لاوازی سیسته‌می پۆلیسیتان که ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر کورد دا ده‌شکێته‌وه.
تێبینی هه‌ر که‌سێکیش هه‌ر پرسیارێکی هه‌یه ده‌توانێ به‌و ته‌له‌فۆنه په‌یوه‌ندیم پێوه بکات:
00 44 208 378 0928
یان به‌و ئیمه‌له:
s.rostam@ntlworld.com
سه‌ردار پشده‌ری
3 – 1 - 2009
من ساڵه نه‌ڵۆسی له لایه‌ن خۆم و هاوڕێیانم سه‌رخۆشی له به‌ڕێزت ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریکی خه‌مت ده‌زانین.