بژی دێمۆكرات _شێعری مامۆستا هێمن
2008/3/27
مزگێنیم ده‌یه ده‌گه‌ی به ئاوات
كورده له سایه‌ی حیزبی دێمۆكرات
حیزبی دێمۆكرات تۆ ده‌دا نه‌جات
پیاده‌ی ئه‌و شاهی دوژمن دهكامات
بژی دێمۆكرات، بژی دێمۆكرات
كورده گیان ئه‌مرۆ چاو و دڵت ڕوون
لاوانی وڵات پاك ئاماده بوون
ته‌مای وهیانه ئه‌مرۆ ببزوون
لێوی دوژمنی هه‌رزه‌گۆ بدروون
بژی دێمۆكرات، بژی دێمۆكرات
پێشمه‌رگه‌ی كوردی له مه‌یدانی جه‌نگ
به‌رگه‌ی ناگرێ نه شێر نهپڵهنگ
دوژمنی ئێمه تازه بزانێ
سینگی ده‌سوێ به گوللـه‌ی تفه‌نگ
بژی دێمۆكرات، بژی دێمۆكرات
ڕۆژی به‌رگری شهر و ته‌نگانه
پاڵه‌وانێكه هه‌ر یه‌ك له‌وانه
به كوێری چاوی پیسی بێگانه
ئه‌مرۆ كه ڕۆژی جێژنی كوردانه
بژی دێمۆكرات، بژی دێمۆكرات
شێعری مامۆستا هێمن موكریانی

