له وڵاتی سویس، سمینارێکی سیاسی پێک هات بۆ، هاوڕێ قاسم قاره‌مانی
2008/3/23
رۆژی شه‌مه رێکه‌وتی 15/3/2008 کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی سویس، سمینارێکی سیاسی پێکهێنا بۆ، هاوڕێ قاسم قاره‌مانی ئه‌ندامی ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران.
هاوڕێ قاسم قاره‌مانی باسه‌که‌ی به کورته‌یه‌ک له مێژووی گه‌لانی ئێران ده‌ست پێکردو باسی هه‌لومه‌رجی ئه‌و ده‌م و چۆنیه‌تی هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی کرد‌و ئاماژه‌ی پێدا که به هۆی پرش وبڵاوی ئوپوزیسیونی ئه‌وکات و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌ک بۆ پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕش، ئاخونده‌کان توانیان خۆیان به سه‌ر شۆڕشه‌که‌دا بسه‌پێنن. هه‌ر له‌و به‌شه‌دا باسی سیاسه‌ته شه‌ڕخوازه‌کانی کۆماری کرد‌و وتی: گه‌لی کورد به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه گه‌لی زیانی زۆری لێکه‌وت.
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی ئاماژه‌ی به سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی کۆماری ئیسلامی له راده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا کرد‌و وتی: کۆماری ئیسلامی زۆر یاسا‌و پرێنسیپه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خستووه‌ته ژێر پێ، که بوونه‌ته هۆی دژکرده‌وه‌ی وڵاتان .و ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی رێژێم له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئاژاوه‌گێڕییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ست تێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی زۆر وڵات و، دروست کردنی ده‌سته‌و تاقمی تێرۆریستی و، ئه‌و رێژیمه‌ی به سه‌ره‌کی ترین سه‌رچاوه‌ی ماڵی تێروریستان به تایبه‌تی له لبنان، فه‌له‌ستین و عێراق زانی. دوپاتی کرده‌وه که کۆماری ئیسلامی به‌و سیاسه‌ته شه‌خوازانه‌یه‌ی ناوچه‌که به‌ره‌و جنگێگی دیکه‌ی سه‌لیبی ده‌با.
ته‌وه‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی باسکه‌ی له سه‌ر سیاسه‌تی رۆژاوا بوو له گه‌ڵ ئێران‌دا. ناو براو له‌و باره‌وه ئاماژه‌ی پێ‌کرد که رۆژاواییه‌کان گۆڵیان خوارد به دروشمه‌کانی رێژیمی ئیسلامی که به ناوی رێفورمخوازی و دیالۆگی ته‌مه‌دونه‌کان، هێنانه سه‌رکاری موحه‌مه‌دی خاته‌می هێنابوویه کایه‌وه. هه‌روه‌ها که‌مته‌رخه‌می رۆژاواییه‌کان له‌و سیاسه‌ته‌ی که له به‌رانبه‌ر ئێران‌دا گرتبوویانه پێش، ئێران هه‌م توانی بگه‌ڕێته‌وه ناو کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی و هه‌م له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵکی وه‌رگرت تا به‌رنامه ناوکیه‌کانی به نهێنی و به یارمه‌تی رووسیه به ئه‌نجام بگه‌یینێ و ببێته هێزێکی ناو‌کی و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگرتووتیی له ناوچه و جیهاندا بکا.
له درێژه‌ی سمیناره‌که‌دا کاک قاسم قاره‌مانی کورته‌یه‌ک له مێژویی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی باس کرد‌و، ئاماژه‌ی به چه‌ندین رووداوی گرینگ له مێژووی حیزب‌دا کرد. ناوبراو ئاماژه‌ی به سه‌رکه‌وتنه‌کانی حیزب له دوای کونگره‌ی سێزده، راده‌ی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا کرد‌و به‌ره‌و پیرییه‌وه‌چوونی کونگره‌ی 14ی گرینگ نرخاند‌و وتی: ده‌بێ خۆمانی بۆ ئاماده بکه‌ین . ئاڵوگۆره جیهانیه‌کان که شوێنی تایبه‌تی خۆیان له ره‌وتی خه‌باتدا هه‌یه ،وه‌کوو حیزب ده‌بێ خۆمان بۆ تێکه‌ڵاو بوون به‌و ره‌وته جیهانیانه و تێکه‌ڵاو بوون له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئاماده بکه‌ین.
به‌شی کۆتایی سمیناره‌که بۆ پرسیاری به‌شداران بوان و وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ته‌رخان کرابوو.
کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- سویس
به‌شی راگه‌یاندن