رێ‌وره‌سمی پیرۆز کردنی نه‌ورۆز له شاری قامیشلۆ، هه‌شت کوژراو‌و برینداری لێ‌که‌وته‌وه
2008/3/23
دوێنی پاشنیوه‌رۆ خه‌لکی شاری قامیشلۆ به‌سازدانی مه‌اسیمێک پێشوازیان له نه‌ورۆز کرد. به پێ ئه‌و هه‌والانه که له مالپه‌ره‌کاندا بلاو بوونه‌ته‌وه هێزه ئه‌منییه‌تیه‌کانی سوریه ته‌قه‌یان له
| ئاهه‌نگ‌گێران کردووه‌و بوونه‌ته هۆی کۆژران و بریندار بوونی هه‌شت که‌س له ئامده‌بووانی ئاهه‌نگی پیرۆزکردنی نه‌ورۆز. مالپه‌ری سبه‌ی ناوی کوژراو‌و برینداره‌کانی بلاو کردووه‌ته‌وه که لێره‌دا ئاماژه‌یان پێ‌ئه‌که‌ین. 1.محه‌مه‌د زه‌كی ره‌مه‌زان (25ساڵ) 2. محه‌مه‌د مه‌حمود حسێن (18ساڵ) 3. محه‌مه‌د یه‌حیا خه‌لیل (36ساڵ) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و برینداره‌کانیش بریتین له 1. ئیبرامی ئه‌لیوسف (23ساڵ) 2. ریاز ئه‌بوریدور 3. محێدین جه‌میل عیسا (35ساڵ) 4. محه‌مه‌د خێر حاجی خه‌ڵه‌ف (25ساڵ)و كه‌سێكی تر كه‌ناوی نه‌زانراوه برینداربوون. |
| Friday, March 21, 2008 |