2ی رێبه‌ندان له وڵاتی سویس
2008/1/23
azarshken@ahoo.com
سه‌ره‌تا له لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه پڕ به دڵ پێرۆزبایی 2ی رێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد و گارگێڕانی به‌ڕیزی تیشک تیڤی ده‌که‌ین.
ئه‌مساڵ کورده‌کانی سویس چه‌ند رۆژ زووتر به پێشوازی ئه‌م بۆنه‌وه چوون و له رێکه‌وتی 19/1/2008 رێوره‌سمی جێژنی 2ی رێبه‌ندان که له لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه رێکخرا بوو،له وڵاتی سویس له شاری توریگن به‌ڕێوه چوو.
رێوره‌سمه له کاتژمێر 6ی سه‌ر له ئێواره به سروودی ئه‌ی ره‌قیب له لایه‌ن گرووپی هونه‌ری یه‌کیه‌تی لاوانه‌وه ده‌ستی پێکردو پاشان به یادی شه‌هیدانی رێگای کوردستان و کۆمار خوله‌کێ بێده‌نگی راگه‌یێندرا. به دوای ئه‌و دا په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له لایه‌ن هاوڕێ ره‌حمه‌توڵڵا دره‌خشانیه‌وه خوێنرایه‌وه. له په‌یامی کۆمیته‌دا باس له شوێن و جێگای کۆمار له مێژوودا‌و کاریگه‌ری له سه‌ر خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و هاوکاری و پشتگری کوردی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان کرا بوو. هه‌روه‌ها کاک حامید که‌لامی به‌رپرسی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران په‌یامی پیرۆزبایی ئه‌و یه‌کیه‌تیه‌ی به بۆنه‌ی جێژنی 2ی رێبه‌ندانه‌وه خوێنده‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا ئه‌م حیزب و رێکخراوانه‌ی خواره‌وه په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان به‌م بۆنه‌وه خوێنده‌وه. پارتی دێموکراتی کوردستان، یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردسیان، پارتی سوسیالیستی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی شیوعی کوردستان، پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، پارتی ئازادی کورد له سوریه، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانی ئێران_ ره‌وتی چاکسازی و گه‌شه، هه‌روه‌ها سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران و سازمان فدائیان خه‌لق ایران- اکثریت . شایانی باسه که نوێنه‌ری رێکخراوی ژنێڤ کاڵ له‌م رێوره‌سمه‌دا به‌شدارو په‌یامی رێکخراوه‌که‌یانی خوێنده‌وه‌و ئاماژه‌ی به گرنگی به ئه‌ندام بوونی حیزب له‌و رێکخراوه کرد که پێ به‌ند بوونی خۆی بۆ به کار نه‌هێنانی مینی دژی نه‌فه‌ر له‌و په‌یماننامه‌دا راگه‌یاندوه.
به‌شی دووه‌می رێوره‌سمه‌که بۆ یه‌کیه‌تی لاوان ته‌رخان کرابوو که چه‌ندین بڕگه‌ی هونه‌ری له خۆ گرتبوو. له‌م به‌شه‌دا وتارێک له لایه‌ن کاک کشتمه‌ند قادرییه‌وه خوێندرایه‌وه به دوای ئه‌ودا تیپی هه‌ڵپه‌رکێی لاوان هونه‌رنه‌مایی کرد که به چه‌پڵه‌رێزانی به‌شدار بوان پێشوازییه‌کی گه‌رمیان لێ کراو خه‌ڵکێک زۆر له ده‌وریان کۆ ببوونه‌وه. بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م به‌شه هونه‌رنه‌مایی ره‌زمی کاره‌تا له لایه‌ن هاوڕێ فه‌ردین نادرپووڕو ئاره‌ش مه‌حموودزاده‌وه بوو که چه‌ندین نموونه‌یه‌کیان پێشکه‌ش کرد.
به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م رێوره‌سمه بۆ گۆرانی بێژه‌کان ته‌رخان کرابوو که هونه‌رمه‌ندان، ئه‌سعه‌د ره‌زازی، زیاد ره‌واندزی، لۆکه زاهیر، رزگار جیهانی و سیروس ئیمامی هه‌رکامیان به ده‌نگه پڕ له جۆش و خرۆشه‌کانیان به‌شداربوانیان ده‌هه‌ژاندو کۆڕی گۆڤه‌ندو هه‌ڵپه‌رکێیان گه‌رم ده‌کرد. شایانی باسه که هونه‌رمه‌ندان سه‌ید به‌ختیار حوسه‌ینی و ناسر ئازه‌ر پوور به زه‌رب و سێ تار چه‌ند پارچه موزیکیکیان پێشکه‌ش کرد.
هومه‌رمه‌ندی لاو ده‌ست ره‌نگین هاوڕێ شاهۆ مورادی به بۆنه‌ی 62وه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زارانی کۆماری کوردستانه‌وه تابلؤیه‌کی زۆر جوانی له وێنه‌ی شه‌هیدان قازی و قاسملوو و شه‌فه‌ره‌فکه‌ندی ئاماده کردبوو که له‌م رێوره‌سمه‌دا پێشکه‌شی کۆمیته‌ی حیزبی کرد‌و کاک ره‌حمه‌توڵڵا دره‌خشانی به‌رپرسی کۆمیته لێی وه‌رگرت و له لایه‌ن کۆمیته‌وه ده‌ست خۆشی پێی وت و سوپاسی کرد.
سه‌ره‌نجام رێوره‌سمه‌که له ناو شه‌پۆلی شادی و خۆشی به‌شدار بوان کاتژمێر 1ی سه‌ر له به‌یانی کۆتایی پێهات.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ ده‌ست خۆشی و ماندوو نه‌بوونی له‌و که‌سانه‌ی بکه‌م که له‌و ماوه‌دا زه‌حمه‌تیان کێشاو خۆیان بۆ هه‌رچی باشتر به‌ڕێوه‌بردنی جێژنه‌که ماندوو کرد. جاریکی دیکه 2ی رێبه‌ندان له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت.




