چۆن خه‌ساری ئینشعابی ناو حیزبه‌كان كه‌م كه‌ینه‌وه؟
2008/1/2
| چۆن خه‌ساری ئینشعابی ناو حیزبه‌كان كه‌م كه‌ینه‌وه؟ |
| حیزبایه‌تی بریتی‌یه له كار‌و تێكۆشانی به‌كۆمه‌ڵ بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی هاوبه‌ش. به‌م پێ‌یه قبووڵی ئه‌ندامه‌تی له حیزبێكدا ویستێكی شه‌خسی‌یه. كه‌س یان كه‌سانێك وه‌دیهاتنی حه‌زو ئاواته‌كانی خۆیان له چوارچێوه‌ی حیزبێك یان گرووپێكدا به مومكین ده‌زانن ده‌بن به ئه‌ندام تێ‌یاندا، به‌لاَم له پرۆسه‌ی كار‌و تێكۆشانی ئه‌و حیزبه‌دا كه‌سانێك ماندوو ده‌بن، ده‌گه‌ن به‌و قه‌ناعه‌ته كه ئامانجه‌كانیان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌دی نایه، پرسگه‌لی شه‌خسی وه‌ك پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌كانی تاك یان تاقم‌و زۆر بابه‌تی دیكه ده‌بنه هۆی دابڕان‌و جیابوونه‌وه‌ی كه‌س یان كه‌سانێك له گرووپێك‌و پێكهێنانی گرووپگه‌لی دیكه‌و دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌و دابڕانه شكڵ، شێوه‌كانی، ئامانجه‌كانی، كات‌و شوێنه‌كانی ده‌كرێ لێك جیاواز بێ به‌لاَم ئه‌م جیاوازی‌یانه شتێك له جه‌وهه‌ری پرسه‌كه ناگۆڕێ ئه‌ویش دابڕانه. بێ‌گومان هه‌موو دابڕانێكیش ـ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له نێوان دوو كه‌سیش بێ ـ ئازار‌و خه‌ساری خۆی هه‌یه‌و له‌وانه‌شه كه به‌رهه‌می باشیشی لێ‌بكه‌وێته‌وه، جا ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌كرێ به نسیبی كه‌سێك یان تاقمێكی بچووك بێ یان پێشكه‌وتنی خه‌بات‌و تێكۆشان به قازانجی نه‌ته‌وه یان ولاَتێكی لێ‌بكه‌وێته‌وه. ئه‌وه كه ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ به‌خته‌وه‌ریی بنه‌ماڵه‌كه‌یان‌و هه‌موو هه‌وڵی خۆیان له پێناو یه‌كگرتوویی‌و ته‌بایی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌دا بده‌ن ویست‌و ئاواتێكه، به‌لاَم كاتێك كه‌س یان كه‌سانێك له بنه‌ماڵه‌دا ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه نه‌ك هه‌ر ناتوانن بۆ به‌خته‌وه‌ری بنه‌ماڵه‌كه تێ‌بكۆشن به‌ڵكو كێشه‌و به‌ربه‌ره‌كانی له نێو ئه‌واندا ـ جا به هه‌ر هۆیه‌ك بێ ـ ده‌گاته ئاستێك كه ژیانی هه‌مووان تێك ده‌دا، جیابوونه‌وه‌و دابڕان ده‌بێته ته‌نیا رێگاچاره. بۆیه ئاكامی ئه‌و جیابوونه‌وانه ته‌نیا ئاكامی نه‌رێنیی نیه به‌ڵكوو ده‌كرێ ئاكامی ئه‌رێنیشی تێدا بێ. پرسیارێك كه لێره‌دا قوت ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه: گه‌لۆ رێگایه‌ك هه‌یه كه ئاكامی نه‌رێنی ئه‌و دابڕانانه كه‌م بكه‌ینه‌وه؟ باسی ئه‌م بابه‌ته وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره‌یه له روانگه‌ی قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی تاك‌و تاقمێكی بچووك، چونكه زۆر جاری وا هه‌یه ئه‌و دوو به‌رژه‌وه‌ندی‌یه نه‌ك هه‌ر هاوته‌ریب نین به‌ڵكو دژبه‌ری یه‌كن. هه‌موو ئه‌و هاونیشتمانه كوردانه‌ی كه له ته‌مه‌نی من دان‌و له ریزی تێكۆشه‌رانی سیاسی‌دا بوون یان مێژووی حیزبه سیاسی‌یه‌كانی كوردستانیان خوێندبێته‌وه، ئاگاداری ده‌یان جیابوونه‌وه له نێو حیزبه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندان. ئه‌گه‌ر ئاوڕێك به سه‌ر خه‌باتی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران‌دا بده‌ینه‌وه ئه‌و راستی‌یه هه‌موو له به‌ر چاومانه. ئاكامی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و جیابوونه‌وانه كێشه‌و به‌ربه‌ره‌كانی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر بووه. به‌شێكی گرنگ له هۆی ئه‌م كێشانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه لایه‌نی جیابۆوه به پێچه‌وانه‌ی ئوسوول‌و پرنسیپه‌كانی نووسراوو ناسراو، خۆی به خاوه‌نی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و حیزبه ده‌زانێ كه به‌جێی هێشتووه. نموونه‌ی ئه‌و دیارده ناله‌باره‌ش با هه‌ر به حیزبی دێموكرات بێنمه‌وه. به‌دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357دا‌و، به‌دوای كۆنگره‌ی چواره‌م له ژێر باندۆری حیزبی توده‌دا تاقمێك له حیزبی دێموكرات جیا ده‌بنه‌وه‌و به‌ناوی "حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ په‌یره‌وانی كۆنگره‌ی چواره‌م" ده‌چنه سه‌نگه‌ری رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و، روبه‌ڕووی حیزبی دێموكرات. هه‌رچه‌ند به‌شێك له كێشه‌ی حیزب له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوسه‌نگه‌ریی ئه‌وان له‌گه‌ڵ رێژیم، به‌لاَم به‌شێكی دیكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو‌و عینوانێك كه له راستی‌دا به ناحه‌ق له سه‌ر خۆیان دانابوو. رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكرات له‌و كاته‌دا ریزه بڕیارێكی دژ به‌و تاقمه ده‌ركرد‌و له ئاكامدا له‌گه‌ل یه‌كتر كه‌وتنه دژایه‌تی كردن. به‌شێك له ده‌لیله‌كانی حیزبی دێموكرات له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌یاندا ئه‌وه بوو كه كه‌مایه‌تی‌یه‌ك له رێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی چوار (7 كه‌س له سه‌رجه‌می ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی) كه له كۆنگره ئاماده بوون‌و ده‌نگیان داوه، ئێستا كه حیزبی دێموكرات به‌جێ دێڵن چیدی حیزبی دێموكرات نین چونكه حیزبی دێموكرات به زۆربه‌ی رێبه‌رایه‌تی‌و به‌رنامه‌و پێڕه‌وه‌كه‌یه‌وه له جێگای خۆیه‌تی. بۆیه تاقمی جیابۆوه مه‌شرووعییه‌تی ئه‌و ناو‌و عینوانه‌یان نیه. دوای تێپه‌ڕینی سالاَنێكی دیكه‌و ئه‌مجار له كۆنگره‌ی 8ی حیزب‌دا جارێكی دیكه هه‌مان سناریۆ به هێندێك جیاوازی له بیر‌و بۆچوونه‌كاندا دوپات ده‌بێته‌وه. به‌مشێوه كه كه‌مایه‌تی‌یه‌كی دیكه كه به‌دوای جیابوونه‌وه‌ی كۆنگره‌ی چوار له‌گه‌ڵ حیزب مانه‌وه‌و ناو‌و عینوانی حیزبی دێموكراتیان بۆ تاقمی جیابۆوه‌ی كۆنگره‌ی چوار به ناڕه‌وا ده‌زانی‌و له بڕیاردان دژی ئه‌وان به‌شدار بوون، كاره ناڕه‌واكه‌ی ئه‌وانیان كرده‌وه‌و ناوی خۆیان نا "حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ" كه ئه‌وه‌ش به‌داخه‌وه بووه هۆی ده‌ردو ئازارێكی زۆر‌و مێژوویه‌كی تاڵ. به‌لاَم سه‌رنجڕاكێشتر له‌م دوو جیابوونه‌وه‌یه، جیابوونه‌وه‌ی سێهه‌م له حیزبی دێموكرات دایه كه له 15/9/1385 رووی دا. بۆیه ده‌ڵێم سه‌رنجراكێشتر چونكه داینامۆی حه‌ره‌كه‌تی ئه‌م جیابوونه‌وه به‌ده‌ست كه‌سێكه‌وه بوو كه له هه‌ردوو جیابوونه‌وه‌كه‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات مایه‌وه‌و له ریزی ئه‌و بڕیاربه‌ده‌ستانه بوو كه بڕیاری دژی لایه‌نه جیابووه‌كان ده‌ركرد له به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان نابوو حیزبی دێموكرات‌و ئاكامی ئه‌و بڕیارانه‌ش روونه كه چی لێ‌كه‌وته‌وه، كه‌چی ئه‌مجاره‌یان بۆخۆی كه‌وته ریزی ئه‌وانه‌ی كه حیزبی دێموكراتیان به‌جێ هێشت، به‌لاَم ئێستا خۆی به حیزبی دێموكرات ده‌زانێ‌و له‌گه‌ڵ هاوبیره‌كانی ده‌ستی به سه‌ر ئه‌و عینوانه‌دا گرتووه. به‌و واتایه كه ئه‌و كاره‌ی كه له دوو مه‌رحه‌له‌ی رابردوودا به ناڕه‌واو ناشه‌رعی‌یان ده‌زانی‌و هه‌رواش بوو، هه‌ر ئه‌و كاره بۆخۆیان به شه‌رعی‌و ره‌وا ده‌زانن، كه به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌ش ئه‌م كاره ناڕه‌وایه گیروگرفتێكی زۆری هێناوه‌ته پێش له نێوان حیزبی دێموكرات‌و تاقمی جیابۆوه. ئێمه لێره‌دا به كورتی ئیشاره به‌و گیروگرفتانه ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنیان، بۆ ئه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات له‌و باوه‌ڕه دایه كه ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مجاره وه‌ك جاره‌كانی پێشوو خه‌سارو زه‌ره‌ری زۆری به‌دواوه بوو، با زه‌ره‌ره‌كانی ئاڵۆزی نێوان حیزب‌و ئه‌و لایه‌نه‌و قه‌باحه‌تی جیابوونه‌وه‌كه‌ش كه‌متر بكه‌ینه‌وه. وه‌ك قسه‌ی كورده‌واری خۆمان ده‌ڵێ "زه‌ره‌ر له نیوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه هه‌ر قازانجه". ئه‌گه‌ر وای دابنین كه لایه‌نی جیابۆوه‌ش ناوی حیزبی دێموكرات بێ ئه‌وده‌م دوو حیزبمان ده‌بێ له كوردستانی ئێران به یه‌ك ناو.1 گرفتی ئه‌م یه‌ك ناوی‌یه ئه‌وه‌یه كه: 1ـ خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كا‌و بۆیان لێك جیاناكرێنه‌وه. تازه‌ترین نموونه‌ی ئه‌و چه‌واشه‌كردنه به هه‌ڵه‌دا چوونی حیزبی كومۆنیستی فه‌رانسه بوو، كاتێك نوێنه‌ری تاقمی كاك مه‌لا حه‌سه‌ن به‌ناوی حیزبی دێموكراته‌وه داوای په‌یامی پشتیوانی بۆ كۆنگره‌یان لێ‌كردبوون. بێجگه له‌وه رۆژێك هاوڕێ‌یه‌كی حیزبیمان له په‌یامێكی تلفۆنی‌دا بۆی باس كردم كه رۆژنامه‌ی "كوردستان"ی هه‌ردوولام پێ‌ده‌گا به‌لاَم ته‌نیا به دیتنی وێنه‌كانی ناو رۆژنامه ده‌زانم كامه‌یان هی كامه‌تانه! به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر كه‌سێك وێنه‌كانیش نه‌ناسێته‌وه ده‌بێ چ بكا؟ یان ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كیان هه‌ڵوێستێكی سیاسی هه‌ڵه‌ی گرت، یان كارێكی هه‌ڵه‌ی كرد بۆچی به سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا بشكێته‌وه؟و ... . 2ـ ئه‌و ناوه به پێی پێڕه‌وی ناوخۆی حیزبی دێموكرات بۆ ئه‌و حیزبه دیاری كراوه. پێڕه‌وێك كه له چه‌ند كۆنگره‌و یه‌ك له‌وان ئاخر كۆنگره (كۆنگره‌ی 13) په‌سند كراوه. له‌و كۆنگرانه‌دا ئه‌ندامانی كۆنگره به لایه‌نی جیابۆوه‌شه‌وه ده‌نگیان بۆ داوه‌و ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش به دژی ئه‌و ناوه نه‌وه‌ستاوه. ئه‌و كۆنگره كۆنگره‌یه‌كی یاسایی بووه چونكه به پێی یاسای حیزبی پێكهاتووه، ئه‌و یاسایه‌ی كه له كاتی ده‌سه‌لاَتی تاقمی جیابۆوه ـ كه پێش كۆنگره‌ی 13 زۆربه‌ی رێبه‌رایه‌تی‌یان به‌ده‌ست بوو ـ په‌سند كراوه‌و، هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ باقی ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌نگیان به مه‌شرووعییه‌تی كۆنگره داوه. به‌م هۆیه‌وه، كاتێك كه‌مایه‌تی‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی ـ (6 كه‌س له 23 كه‌س) ـ جیا ده‌بنه‌وه، حیزبی دێموكرات نین. 3ـ هه‌ر به‌و هۆیانه‌و زۆر هۆی دیكه كه له به‌ر درێژنه‌بوونه‌وه‌ی وتاره‌كه له باسكردنیان خۆده‌بوێرین، ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ناوی حیزبی دێموكرات له لایه‌ن ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندی نێوان ئه‌و دووانه سارد بێ. ئه‌وه له حاڵێك دایه كه‌تا ئێستاش زۆر بواری فیكری‌و، مێژوویه‌ك كه پێكه‌وه بوومانه ده‌توانێ ئاڵقه‌ی پێوه‌ندی نێوانمان به‌هێزتر بكا. دیاره ئه‌و نێوه هه‌ر ئه‌وه‌نده نیه كه نێوان ساردیی له به‌ینی ئێمه‌دا پێكهێناوه، به‌ڵكو ده‌توانێ ببێته كۆسپێك له سه‌ر رێگای پێكه‌و هاوكاری كردن‌و نزێك بوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ باقی هێزه سیاسی‌یه‌كانی كوردی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی، كه له ئێستادا ره‌نگه زیاتر له رابردوو هاوكاری‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یان پێویست بێ. ئێستا ده‌بێ بۆ هه‌ركام له كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی لایه‌نی جیابۆوه ئه‌و پرسیاره بێته گۆڕێ كه گه‌لۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و كۆسپه به دیاریكردنی ناوێكی دیكه خزمه‌ت به جوولاَنه‌وه‌ی كورد‌و ته‌نانه‌ت گه‌شه‌كردنی ئه‌و لایه‌نه ده‌كا، یان سوور بوون‌و پێداگرتنی ده‌مارگرژانه له پاراستنی ئه‌و ناوه؟ هه‌ر له‌و راستایه‌دا ئه‌وه‌ش جێی پرسیاره كه به‌چی‌ڕا دیاره كه ئه‌گه‌ر ناوی خۆیان كرد به حیزبی دێموكرات به‌ڕاستی ده‌بن به حیزبی دێموكرات؟ ئه‌وه نیه هه‌ردووك تاقمه جیابووه‌كه‌ی پێشووش نه‌بوون. بۆیه ئێمه له‌و بڕوایه داین كه باشتر بوو هه‌ر له رۆژی دوای جیابوونه‌وه‌یان نێوێكی دیكه‌یان بۆ خۆیان دیاری كردبایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرژیه‌ی له‌و ماوه‌دا هاتۆته پێشێ پێك نه‌هاتبا، به‌لاَم با ئێستاش چاومان له داهاتوو بێ‌و چاوه‌ڕوان بین له كۆنگره‌یه‌كدا كه وادیاره به‌مزووانه ده‌یگرن، ئه‌م كۆسپه له سه‌ر رێگا لابه‌رن. ئاگاداری ئه‌وه‌ش هه‌ین كه كه‌سانێك له رێبه‌ری‌و به‌ده‌نه‌ی ئه‌و تاقمه‌دا هه‌ن كه ئه‌وه‌ی بیری لێ‌ده‌كه‌نه‌وه هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه، ده‌مارگرژی‌و توندوتیژی‌یه. به‌لاَم هیوادارین كه لێكدانه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی جوولاَنه‌وه‌كه‌مان به سه‌ر ته‌سكبینی ئه‌و به‌شه‌دا زاڵ بێ‌و ئاكامی كۆنگره له‌و باره‌وه یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ لابردنی ئه‌و كۆسپه، به‌تایبه‌تی كه له به‌شێك له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌بۆنه‌ی كۆتایی پلینۆمی خۆیان، كه رێكه‌وتی 3/11/2007ی به‌سه‌ره‌وه‌یه نووسیویانه ".... له‌م راپۆرته‌دا (مه‌به‌ست راپۆرتێكه كه پێشكه‌ش به پلینۆمه‌كه‌یان كراوه) گرنگی‌یه‌كی تایبه‌تی به پێویستیی لێك نزیكبوونه‌وه‌و یه‌كگرتن له نێوان هێزو رێكخراوه‌كانی ئوپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی له ئاستی رۆژهه‌لاَتی كوردستان‌و ئێران درابوو ... ." هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا له شوێنێكی دیكه‌ی هه‌مان راگه‌یه‌ندراودا هاتووه "راپۆرت ویست‌و چاوه‌ڕوانی‌یه‌كانی ئه‌ندامانی حیزب به‌تایبه‌تی‌و خه‌ڵكی رۆژهه‌لاَتی كوردستان به‌گشتی له حیزبی ئێمه‌و حیزب‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی نێو بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی ئاماژه پێ‌كردبوو كه هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی یه‌كگرتنێك له نێوان ئه‌و رێكخراوانه‌دا یه‌ك له‌وان بوو." خه‌زه‌ڵوه‌ری 1386 |