04-10-1386 كوردستان میدیا: یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری ڤێستێرۆس سمینارێكی بۆ به‌ڕێز كاك دوكتور خه‌لیقی ، له ساڵۆنی ستودیه فرێمیاندێت پێك هێنا. سه‌ره‌تا سمیناره‌كه كاتژمێر 12:45 به راگرتنی ده‌قه‌یه‌ك بێ‌ده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی سورخه‌ڵاتی گه‌له‌كه‌مان ده‌ستی پێ‌كرد. پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی كۆمیته‌ی ژنان ئاواز مه‌ولانی، به‌خێرهاتنی میوانان كرا‌و ریزبه‌ندی سمیناره‌كه خوێندرایه‌وه. باسه‌كانی كاك دوكتور بریتی بوون له مێژووی جیهان به گشتی‌و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی‌و هه‌روه‌ها باسێك له‌سه‌ر مه‌عنای دێموكراسی‌و دێموكراست بوون‌و مافی ئینسانه‌كان به‌گشتی‌و مافی تاكه كه‌سی به‌تایبه‌تی. دوكتور خه‌لیقی له كۆتایی قسه‌كانی دا ئاماژه‌ی كرد به كێشه‌كانی بنه‌ماڵه كورده‌كان، جیاوازیی نێوان كچ‌و كوڕ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌روه‌ها شیكردنه‌وه‌یه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر وشه‌ی ناموس له‌ناو كولتووری كورده‌واری دا. له كۆتایی سمسناره‌كه‌دا به‌ڕێزیان وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی به‌شداربووانی دایه‌وه. |